Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 01:44

سیروان بارزانی بۆ كوردستان تیڤی: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی پێشمه‌رگه‌ 36 ئه‌شكه‌وتی تیرۆریستان كێوماڵ كران

کوردستان TV
100%

به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕ مه‌خموور ئاشكرای كرد كه‌ له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 36 ئه‌شكه‌وتی تیرۆریستان كێوماڵ كران و ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆریش گیرا.

سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕ مه‌خموور تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ میحوه‌ری 6 ئۆپه‌ڕاسیۆنێكیان له‌ به‌شی باكوری چیای قه‌ره‌چووغ ئه‌نجام دا.

ڕاشیگه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ماوه‌ی دوو ڕۆژی خایاند.

سیروان بارزانی هه‌روه‌ها گوتی: له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا هێزی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان توانیان 36 ئه‌شكه‌وتی تیرۆریستان كیۆماڵ بكه‌ن.

به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕ مه‌خموور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ توانی ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆر و جۆراوجۆردا بگرن، جگه‌ له‌وه‌ش ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لێكی زۆری دروستكردنی بۆمب.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سوپاس بۆ خوا له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ دوو ڕۆژییه‌كه‌دا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هیچ زیانێكی نه‌بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.