Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:37

مه‌سرور بارزانی بۆ كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م سه‌ره‌خۆشی له‌ گه‌لی به‌ریتانیا ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌یامێكی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ و گه‌لی به‌ریتانیا كرد.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان ماته‌مینی بۆ كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێز ده‌گێڕین.

ڕاشیگه‌یاند: شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز ‌بوو و ماوه‌ی حه‌وت ده‌یه‌ خزمه‌تی كرد.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: شاژن مه‌شخه‌ڵی ئه‌ركێكی خۆنه‌ویست بوو و هه‌روه‌ها سه‌رمه‌شق و ئیلهامبه‌خشی زۆر كه‌س بوو له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشیگه‌یاند: له‌م بۆنه‌ خامناكه‌دا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ و گه‌لی به‌ریتانیا ده‌كه‌م.

جێی باسه‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م شاژنی به‌ریتانیا دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی، له‌ ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.