Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:37

ئەمڕۆ پاڵەوانییەتی جۆدۆی یانەکانی کوردستان بەرێوە دەچێت

کوردستان TV
100%

لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی جۆدۆی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 9ی 9ی 2022، پاڵەوانییەتی جۆدۆی یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی کوڕان بەڕێوە دەچێت.

پاڵەوانێیەتییەکە لەسەر ئاستەکانی پێشکەوتووان، لاوان و تازەپێشگەیشتووان دەبێت.

لە پاڵەوانییەتییەکە 19 یانە بەشدارن و کاتژمێر 10ی بەیانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی لە هۆڵی یانەی وەرزشی ئاسۆ دەستپێکی پاڵەوانییەتییەکە دەبێت.

بەرێوەچوونی ئەم چالاکییەی یەکێتی ناوەندی جۆدۆی کوردستان لە میانی ئەو چالاکییە وەرزشییانەیه‌ کە یەکێتییە وەرزشییەکان سەرپەرشتی دەکەن لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.