Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 01:10

له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌سێك به‌ چه‌قۆ هێرش ده‌كاته‌‌ سه‌ر هاووڵاتییان

کوردستان TV
100%

شه‌وی ڕابردوو له‌ باشووری ئه‌ڵمانیا كه‌سێك به‌ چه‌قۆ هێرشی كردۆته‌ سه‌ر هاووڵاتییان و دوو كه‌سی بریندار كردووه‌، تا ئه‌و كاته‌ی پۆلیس ته‌قه‌ی لێ كردووه‌ و كوشتوویه‌تی.

هێرشكه‌ره‌كه‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵ بووه‌ و دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌ شاری ئه‌نسباخ له‌ هه‌رێمی باڤاریا هێرشه‌ هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر هاووڵاتییان ئه‌نجامداوه‌.

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌دا 2 هاووڵاتی بریندار بوونه‌، به‌ڵام برینه‌كانیان جێگه‌ی مه‌ترسی نین.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ته‌قه‌لێكردن و كوشتنی، پۆلیس ڕایگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ره‌كه‌ هه‌وڵیداوه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر پۆلیسیش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێ كردووه‌ كوشتوویانه‌.

رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ هێرشكه‌ره‌كه‌ له‌ كاتی هێرشه‌كه‌یدا هاواری (الله اكبر)ی كردووه‌، بۆیه‌ پۆلیس گومانی هه‌یه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ توندڕه‌وه‌ ئیسلامییه‌كانه‌وه‌ هه‌بێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.