ڕۆژنامه‌ی (تایمز)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد، سبه‌ی شه‌موو به فه‌رمی چارڵس فیلیپ ئارسه‌ر جرج (چارلسی سێیه‌م) به فه‌رمی له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا وه‌ك پاشای نوێی به‌ریتانیا ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.
دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنجشه‌م شاژن ئێلیزابێز ئه‌لیكسانده‌ر ماری (ئه‌لیزابێزی دووه‌م) شاژنی به‌ریتانیا دوای تێكچووی باری ته‌ندروستی، له كۆشكی بالمۆرد له سكۆتله‌ندا له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ڕێوڕه‌سمێك ته‌رمی شاژن بگه‌ڕێنرێته‌وه له‌نده‌نی پایته‌خت و له قه‌ڵای وێندسوور به خاك بسپێردرێ.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دوای ته‌واوبوونی مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی شاژن ئه‌لیزابێز، چارلسی سێیه‌م له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كامێلا بگه‌ڕێته‌وه كۆشكی بالمۆرد ئه‌و كۆشكه‌ی كه دوێنێ پێنجشه‌م دایكی تێدا كۆچی دوایی كرد.
هه‌رچه‌نده دوای كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێز دووه‌م، چارلسی كوڕه گه‌وره‌ی شوێنی گرتۆته‌وه، به‌ڵام به فه‌رمی سبه‌ی شه‌موو له ڕێوڕه‌سمێكدا وه‌ك پاشای نوێی به‌ریتانیا و 14 وڵاتی تر ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینیش چارلسی سێیه‌م به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له ته‌له‌فزیۆن په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه یه‌كه‌م په‌یامی ده‌بێت له پۆسته نوێیه‌كه‌یدا.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌مڕۆ هه‌ینی حكوومه‌تی به‌ریتانیا به فه‌رمی ماوه‌ی پرسه‌ی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م له ته‌واوی به‌ریتانیا ڕابگه‌یه‌نێ كه له‌نێوان 12 بۆ 13 ڕۆژ ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.