Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 09:07

عێراق له‌ یه‌ده‌گی زێڕ هاته‌ ڕیزبه‌ندی سێیه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی نوێترین داتاكانی ئه‌نجوومه‌نی جیهانی زێڕ، عێراق له‌ ڕووی یه‌ده‌گی زێڕه‌وه‌ هاتۆته‌ ڕیزبه‌ندی سێیه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی و سییه‌می وڵاتانی هه‌موو جیهان، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هاووڵاتییانی عێراقی له‌وپه‌ڕی خراپی گوزه‌رانی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌و وڵاته‌ بریتییه‌ له‌ 31%.

ئه‌نجوومه‌نی جیهانی زێڕ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ كۆتایی مانگی ته‌مووزی ڕابردوو یه‌ده‌گی زێڕی عێراق بۆ 130.4 ته‌ن به‌رز بۆته‌وه‌.

عه‌ماڕ خه‌له‌ف جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق پێشتر بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق ئاشكرای كردبوو كه‌ یه‌ده‌گی زێڕی عێراق 30 ته‌ن زیادی كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه‌ هۆكاری ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی ڕێژه‌ی یه‌ده‌گی زێڕی عێراق به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی جیهانی نه‌وته‌وه‌یه‌.

جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ یه‌ده‌گی پاره‌ی عێراق له‌ بانكی ناوه‌ندی له‌ 80 ملیار دۆلاره‌وه‌ بۆ 90 ملیار دۆلار به‌رز بێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر خالید به‌تاڵ نه‌جم وه‌زیری پلاندانانی عێراق ئاشكرای كردبوو كه‌ له‌ ساڵی 2022 ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق بۆ ڕێژه‌ی 31% به‌رز بۆته‌وه‌ كه‌ به‌ ژماره‌ 11 ملیۆن و 400 هه‌زار هاووڵاتی عێراقی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان، له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ ساڵی 2018 ئه‌م ڕێژه‌یه‌ بریتی بوو له‌ 20%.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.