وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی له شانشینی به‌ریتانیا كرد به‌هۆی كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌خۆشی و هاوسۆزی خۆمان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی شانشینی یه‌كگرتوو و گه‌لی دۆستی به‌ریتانیا ده‌كه‌ین به‌هۆی كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م ئاماده‌یی و بوونی له گرینگ‌ترین قۆناغه مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی به‌ریتانیا و وڵاتانی هاوڕێیدا هه‌بووه.
دوێنێ پێنجشه‌م كۆشكی باكینگهام به فه‌رمی كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌می له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو باری ته‌ندروستی تێكچووبوو.
ئه‌لیزابێزی دووه‌م دوای مردنی باوكی، له ڕێكه‌وتی 6ی شوباتی ساڵی 1952 به فه‌رمی ببووه شاژنی به‌ریتانیا و تا دوێنێ پێنجشه‌م له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و كورسی پادشایه‌تی به‌رده‌وام بوو.
دوای مردنی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م، چارلز فیلیپ /73 سال/ كوڕه گه‌وره‌ی شاژن به فه‌رمی ده‌بێته پادشای به‌ریتانیا و ئه‌ركه‌كانی پادشایه‌تی پێ ده‌سپێردرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.