حكوومه‌تی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌فه‌رمی ده‌ستپێكردنی ماته‌مینی نیشتمانی له ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند به‌هۆی كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م شاژنی وڵاته‌كه‌یان.
حكوومه‌تی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی ماته‌مینی نیشتمانی له‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كات و تا كۆتا رۆژی ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوێنێ پێنجشه‌م كۆشكی باكینگهام به فه‌رمی كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌می له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو باری ته‌ندروستی تێكچووبوو.
پێشتر ڕۆژنامه‌ی (تایمز)ی ئینگلیزی بڵاوی كردبووه‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی حكوومه‌تی به‌ریتانیا به فه‌رمی ماوه‌ی ماته‌مینی نیشتمانی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م له ته‌واوی به‌ریتانیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ ماوه‌ی ماته‌مینییه نیشتمانییه‌كه له‌نێوان 12 بۆ 13 ڕۆژ بخایه‌نێت.
جێی باسه شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م دوای مردنی باوكی، له ڕێكه‌وتی 6ی شوباتی ساڵی 1952 به فه‌رمی ببووه شاژنی به‌ریتانیا و تا دوێنێ پێنجشه‌م له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و كورسی پادشایه‌تی به‌رده‌وام بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.