Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:32

به‌ فه‌رمی.. یارییه‌كانی گه‌ڕی داهاتووی خولی نایابی ئینگلیزی دواخران

کوردستان TV
100%

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیگلیزی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ فه‌رمی بڕیاری دا یارییه‌كانی گه‌ڕی داهاتووی پاڵه‌وانییه‌تی خولی نایابی ئینگلیزی دوابخات به‌هۆی كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م شاژنی به‌ریتانیا.

یه‌كێتییه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: وه‌ك ڕێزێك بۆ كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابیزی دووه‌م، یارییه‌كانی گه‌ڕی داهاتووی پریمه‌رلیگ دواخران.

دوێنێ پێنجشه‌م كۆشكی باكینگهام به‌ فه‌رمی كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م شاژنی به‌ریتانیا له‌ ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا ڕاگه‌یاند.

جێی باسه‌ بڕیار بوو سبه‌ی شه‌موو یارییه‌كانی گه‌ڕی 7ی خولی نایابی ئینگلیزی ده‌ست پێ بكه‌ن، یانه‌ی ئارسناڵ دوای ئه‌نجامدانی 6 یاری به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 15 خاڵ له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می یانه‌كان دێت، یانه‌كانی مانچسته‌ر سیتی و تۆتنهامیش به‌ 14 خاڵ له‌ ریزی دووه‌م و سێیه‌م دێن، دوای ئه‌وانیش یانه‌كانی برایتۆن به‌ 13 خاڵ و مانچسته‌ر یونایتد به‌ 12 خاڵ دێن.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.