جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە پرسەنامەیەک بەبۆنەی کۆچی دوایی عومەر میرانی میران دەڵێت، کۆچکردوو تێکۆشەر و پێشمەرگەیەکی جوامێر بوو.
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی عومەر میرانی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنقەرە بڵاوکردۆتەوە و نووسیویەتی،" بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی کاک (عومەر میرانی) نیگەران و دڵگران بووم."
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران:-
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو کاک عومەر میرانی
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی کاک (عومەر میرانی) نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو جگە لەوەی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لە ئەنقەرە، تێکۆشەر و پێشمەرگەیەکی جوامێر بوو. بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم. خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگەى بەهەشت بێت، سەبوورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.