Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:51

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دوای 8 ساڵ هەڵاتن دەستگیر کرد

کوردستان TV
100%

تۆمەتبارێک دوای 8 ساڵ هەڵاتن کە فەرمانی گرتنی هەبوو، ئەمڕۆ هەینی 09ـی 09ـی 2022 دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی دارەتوو، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ر. ع. ح) دەستگیر کرد، کە لە ساڵی (2014) بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوشتن کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.