Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 09:38

باربارا لیڤ: ئەمریکا پشتیوانی یاسایەکی نیشتیمانی تایبەت بە نەوت و گازی عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی 09ـی 09ـی 2022 ڕایگەیاند، ئەمریکا پشتیوانی یاسایەکی نیشتیمانی تایبەت بە نەوت و گازی عێراق دەکات.

باربارا لیڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ سەروەری و سەقامگیری و ئاساییشی عێراق، یاسایەکی نیشتیمانی تایبەت بە نەوت و گاز و ڕێکەوتنی سیاسی و هەموو ئەمانەش بە پشتبەستن بە سازشکردن و دیالۆگی مانادار  دووپات کردەوە.

ڕاشیگەیاند: هانی هاووڵاتییانی عێراقی و لەو نێوەندەشدا خەڵکی هەرێمی کوردستان دەدەین کە هەر دەرفەتێک دروستبوو دەنگ بدەن و ڕایگەیاند ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ هاووڵاتییان تا کۆنتڕۆڵی حکوومەتەکەی خۆیان بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانێکی بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبووەوە و سڵاوی سەرۆک بایدنی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و ئاماژەی بەوە دا كە سەرۆک بایدن بە بایەخێكی زۆرەوە سەیری هەرێمی كوردستان دەكات و هەرێمی كوردستانیش یەكێكە لە ئەولەوییەتەكانی سیاسەتی دەرەكیی وڵاتەكەی و جەختیشی لەوە كردەوە كە سەروەری و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراق، بناخەیە بۆ سەقامگیری و پێشكەوتنی ناوچەكە.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.