Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:39

مژدەیەک لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 09ـی 09ـی 2022 ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا نرخی دەرمان یەک دەخرێت، لەم نزیکانەش بڕیارە کاڵای دیکەش ڕێک بخرێت.

جوتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: بۆ یەکەمجارە لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا نرخی دەرمان یەک دەخرێت و بە کوالێتی وستاندەری جیهانی دەخرێتە بازاڕ، وەک وڵاتانی پێشکەوتوو.

جەختیشی کردەوە کە لەم نزیکانەدا، پشتیوان بە خودا، کاڵای دیکەش بەمشێوەیە ڕێک دەخرێت.

گوتەبێژی حکوومەت ئاماژەی بەوەش دا کە لە هەنگاوی یەکەمدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرمان تەنیا بۆ سەنتەرەکانی تەندروستی حکوومی و نەخۆشخانە حکوومییەکان دابین دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.