وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریكا رایگه‌یاند، بەھۆی ئه‌نجامدانی ھێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر ئەلبانیا، كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ناتۆ، سزای به‌سه‌ر ئیسماعیل خه‌تیب وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران و وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا سه‌پاندووه.
براین نیلسۆن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هه‌ڵسوكه‌وتی ئێران له بواری ئه‌لیكترۆنی دووره له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی ده‌وڵه‌تێك له‌كاتی ئاشتیدا، كه زیان به ژێرخانی ئه‌لیكترۆنی وڵاتێكی دیكه بگه‌یه‌نێت كه خزمه‌تگوزاری گشتی بۆ گه‌له‌كه‌ی دابین ده‌كات.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، ئێران له ساڵی 2007ه‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌شداربووه لە ھێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر دامودەزگه حكوومی و تایبەتەكان، لەو چوارچێوەیەشدا لەساڵی 2022ه‌وه، وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران پشتیوانی لە ھێرشێكی ئەلیكترۆنی رێكخراو بۆ سەر سیستەمی كۆمپیوتەرەكانی حكوومه‌تی ئەلبانیا كردووە.
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران‌دا سەپاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.