Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:38

لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە و بریارو راسپاردەی نوێی دەرکرد

کوردستان TV
100%

بەئامادەبونی سەرۆک و جێگر و ئەمینداری گشتی و دارایی و ئەندامانی مەکتەب، کۆبوونەوەی مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بریاڕ و راسپاردانە دەرکران:
1 ـ راپۆرتی ئەمینداریەتی گشتی یەکێتییە وەرزشییەکان لەسەر چاڵاکی هەردوو مانگی شەش و حەوت پەسند کرا.
2 ـ راپۆرتی دارایی لەسەر خەرجی دارایی بۆ چاڵاکی یەکێتییە وەرزشییەکان پەسندکرا.
3ـ ئاگاداری لقی یەکێتی وەرزشی شارەکان کرایەوە لەکاتی ئەنجامدانی چاڵاکییەکانیان هەماهەنگی و ئاگاداری و وێنەیەک بدرێت بە یەکێتییە ناوەندییەکان بۆ ئەوەی لەتۆماری ناوەندیدا تۆماربکرێت.
4ـ تاوتوێی راپۆرتی نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆلۆمپی  شارەکانکرا لەبارەی پێشنیازەکانیان لەبارەی ئەو یەکێتییە وەرزشیانەی خاوەن هۆڵن.
5 ـ سەردانی د.ئەحمەد قاسم سەرۆکی نوێنەرایەتی دهۆکی لێژنەی ئۆلۆمپی بۆ وڵاتی بولگاریا تاوتوێکرا،  کە لەو سەردانیەدا تاوتوێی پرسی پەیوەندییەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان و وڵاتی بولگاریا کرا ، هەروەها تاوتوێی ئەو بانگهێشتنامەیە کرا کەبولگاریا پێشکەشی لێژنەی ئۆلۆمپی کردووە کەسەردانی دامەزراوە وەرزشییەکانیان بکرێت و گفتوگۆ و پەیوەندی وەرزشی دروست بکرێت.
6ـ نامەی کونسوڵیەتی کۆریای باشوور کە ئاراستەی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان کرا لەمەڕ دروستکردنی پەیوەندی وەرزشی لەنێوان یەکێتی ناوەندی تایکواندۆی کوردستان و یەکێتی تایکواندۆی کۆریای باشوور.
7ـ تاوتوێی بانگهێشتنامەی وڵاتی ئێران بۆ نوێنەرایەتی سلێمانی کرا تایبەت بەپەیوەندی و هەماهەنگی لەکارو چاڵاکی وەرزشی لەنێوان شاری سلێمانی  و وڵاتی ئێران.
8ـ‌ یەکێتیە وەرزشییەکان ئاگادار دەکرێنەوە کەلەکاتی کاروچاڵاکییەکان هەماهەنگی باشتر لەگەل راگەیاندن بکەن  وێنەیەکێش لەچاڵاکییەکانینان بدەن بەراگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان.
لەکۆتاییدا لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکایەتی حکومەت و بەرپرسانی دیکەی لایەنی پەیوەندیدار کرد، لەمەڕ پاڵپشتیان بۆ لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان.
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.