Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:47

به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 16 كۆڵبه‌ر برینداربوون

کوردستان TV
100%


لە درێژەی کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەران لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی شۆڕش باشبڵاغی خەڵکی سەقز و زانا ئیسماعیلی خەڵکی مەریوان ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا بریندار کراون گەیشتووەتە 16 کەس.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە 5 ى 9 ى 2022، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی شۆڕش باشبڵاغی لە بەشی دەست و لاقیەوە بە سەختی بریندار بوو.

جێگای ئاماژەیە کە شۆڕش باشبڵاغی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە 3 ى 9 ى 2022،  کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی زانا ئیسماعیلی تەمەن 22 ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێران بریندار کرا.

ئەم کۆڵبەرە گەنجە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و 14پارچە ساچمە بەر جەستەی کەوتووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای مانگی نۆوه‌ له‌ماوه‌ی 5 ڕۆژدا  لانی کەم16 کۆڵبەر لە سنوورەکانی شارەکانی نەوسوود، مەریوان، بانە و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێرانەوە بریندار کراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.