Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:56

مەترسییەكانی چارەسەرنەكردنی بەرزی كۆلیستڕۆڵ 

کوردستان TV
100%

زۆر كەس درك بەوە ناكەن كە ئاستی كۆلیسترۆڵیان بەرزە، چونكە هیچ نیشانەیەكی دیار نییە، هەرچەندە بەرزبوونەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵیان دەبێتە هۆی كێشەی گەورەی وەك جەڵتەی مێشك. لەوبارەیەوە ماڵپەڕی ئەیت زیس باسی چەند زانیارییەكی گرنگی كردووە سەبارەت بە بەرزی كۆلیسترۆڵ:
زۆر هۆكار بەشدارن لە بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ، لەوانە پێكهاتەی بۆماوەیی، خۆراك و ئاستی چالاكیی.
یەكێك لە هۆكارەكان كە بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ باو بووە، بوونی چەوری ترانس و تێر لە زۆرێك لە خۆراكە پرۆسێس كراوەكاندا، وەك گۆشتی سوور یان بەرهەمە شیرەمەنییە تەواو چەورییەكان، جگەرەكێشان و كحول ئاستی كۆلیسترۆڵ زیاد دەكەن. هەروەها بۆ ئەو كەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 40 ساڵەوەیە ئەستەمە كۆلیسترۆڵ دابەزێنن.
مەترسییەكانی چارەسەرنەكردنی بەرزی كۆلیستڕۆڵ..
- ئاستی بەرزی LDL، یان كۆلیسترۆڵی "خراپ"، ڕێژەی نیشتن لەسەر خوێنبەرەكان زیاد دەكات و لەگەڵ كۆبوونەوەی گەردی ناو خوێنبەرەكان، حاڵەتێك كە بە ڕەقبوونی خوێنبەرەكان ناسراوە، لێشاوی خوێن كەمدەكاتەوە و ئاڵۆزی جددی ڕوودەدات.
- ئەگەر خوێنبەرەكانت بەهۆی بەرزی كۆلیسترۆڵەوە خۆراكیان پێ بدرێت، ئەوا دڵ و سییەكان و خوێنبەرەكانی تاجی كاریگەرییان لەسەر دەبێت.
- ئەگەر بەهۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەكانەوە خوێن مەین دروست بوو، لەوانەیە ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ بەهۆی ڕێگریكردن لە ڕۆیشتنی خوێن لە دڵدا.
- خوێن مەین كە ڕێگری دەكات لە ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشك دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشك.
پشكنینی خوێن..
- بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ خۆی نابێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكان.
- پشكنینی خوێن تاكە ڕێگایە بۆ ئەوەی بزانیت كە ئایا كۆلیسترۆڵت بەرزە یان نا.
- كاریگەرییەكانی بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ دواتر لە شێوەی جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشكدا دەردەكەون.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.