ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە شاری كوت ناوەندی پارێزگای واست، دوو سەردانیكەری ئێرانی گیانیان لەدەستداوە و 15 كەسی دیكەش برینداربوون.
سەرچاوەكە راگەیاند، پاسێك كە سەردانیكەرانی ئێرانی دەگواستەوە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری كوت وەرگەڕاوەو لە ئەنجامدا دوو سەردانیكەر گیانیان لەدەستدا و 15 كەسی دیكەش برینداربوون.
جێگای ئاماژەیە دوێنێ هەینی سەرچاوەیەكی پزیشكی رایگەیاند كە لە باكووری بەغدای پایتەخت.چل سەردانیكەر برینداربوون و دوو كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.
لە شاری كوت دوو سەردانیكەری ئێرانی گیانیان لەدەستداو 15 كەسی دیكەش برینداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.