Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:25

ئه‌مڕۆ ئێواره‌ له‌ به‌غدا له‌ دوایین یاری شیاندن بۆ خولی نایاب دهۆك ڕووبه‌ڕووی ئه‌مانه‌ ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ دوایین یاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی شیاندن بۆ خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی عێراق، كاتژمێر شه‌شی ئه‌مرۆ ئێواره‌ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی دهۆك ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌بێته‌وه‌و یاریه‌كه‌ش له‌ یاریگای مه‌دینه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه‌ یاریزانانی دهۆك دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر سلێمان ڕه‌مه‌زان سازكرد، له‌ یه‌كه‌م یاری شیاندن بۆ خولی نایاب و هه‌ر له‌ هه‌مان یاریگا له‌ به‌غدا یانه‌ی دهۆك به‌ جیاوازی لێدانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و به‌ پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ سێ گۆڵ له‌ یانه‌ی ناسریه‌ی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ دوایین یاری گه‌یشتن بۆ خولی نایاب.
 براوه‌ی یاری ئه‌مرۆ ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته‌ ڕیزی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی عێراق و له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی خوله‌كه‌ به‌شدارده‌بێت، بۆیه‌ یانه‌ی دهۆك له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی زێڕین دایه‌ بۆ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خولی نایاب كه‌ له‌ مێژووی خۆی ته‌نها جارێك نازناوی خوله‌كه‌ی له‌ وه‌رزی دووهه‌زارونۆ دووهه‌زاروده‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.