له سه‌نته‌ری شاری یه‌ریڤان، پایته‌ختی ئه‌رمه‌نستان،له قاتی چواره‌می ئه‌پارتمانێكی كۆنی نیشته‌جێبوون،به په‌یژه به‌سه‌ركه‌وتین،مه‌سعه‌دی كاره‌بایی نه‌بوو،گه‌یشتینه شوقه خنجیلانه‌كه‌ی جه‌میله خانی كچی جاسمی جه‌لیل(1908- 1998) ڕزگاربوو له قه‌تل وعامی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ساڵی1918.. شاعیر‌و نووسه‌ری كوردی ئه‌رمه‌نستان،له ماوه‌ی ساڵانی( 1955-1957) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی كوردی ئه‌رمینیا بوو..
هه‌روه‌ها جه‌میله خان خوشكی هه‌ر یه‌ك له1- پ.د. ئۆردیخانی جه‌لیل ؛ زمان‌ناس و نووسه‌رو ئه‌كادیمیست،سه‌د هه‌زار په‌ندی كوردیشی كۆكردۆته‌وه.. 2- جه‌لیلی جه‌لیل؛ مێژوونووس و لێكۆله‌ری كورد كه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ل ئۆردخانی برای كاری زۆریان له ئه‌ده‌بیات و فۆلكلۆری كوردی ئێزیدیان كرووه..
٭ له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌ماندا له‌گه‌ل جه‌میله خان كه ئێواره‌ی 30-8-2022 ئه‌نجامدرا،خۆی و كاك ڕۆسته‌می كوڕی زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنیان كردین،چه‌ند ئه‌وان خۆشحاڵ بوون به دیدار له‌گه‌ل ڕۆژنامه‌نووسێكی باشووری كوردستان،ئێمه‌ش دوو ئه‌وه‌نده خۆشحاڵ بووین به چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ل ئافره‌تێكی نووسه‌رو ئه‌دیبی كوردی ئێزیدی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان..ڕووبه‌ڕووی ژنه‌كوردێك بووینه‌وه كه ١٥ كتێبی به چاپگه‌یاندووه.. ئه‌و له یه‌ریڤان پایته‌ختی ئه‌رمه‌نستان له دووری هه‌زاران كم له دووری كوردستان ده‌ژیت،به‌ڵام دڵ و نووسێنه‌كانی هه‌میشه له كوردستانن.. هه‌روا داواكاریشه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگای لێیان بێت و هاوكاری ئه‌دیب و نووسه‌رانی كوردی ئه‌رمه‌نستان و ڕاگه‌یاندنی كوردی ئه‌وێ بكات.
٭ لێم پرسی بارودۆخی ڕۆشنبیری كوردانی ئێزیدی له ئه‌رمه‌نستان ئێستا باشتره یان سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌ت؟
له وه‌ڵامدا ووتی، له سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت وه‌زعی كوردان به‌ره‌و پێش ده‌چوو،ئێستا وانییه..
* ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان كورد‌و ئه‌رمه‌ن چۆنه؟
- په‌یوه‌ندیمان باشه ، به‌ڵام ئێستا حالی وان خراپه،له‌و شه‌ڕه‌ی دوایی پێنج هه‌زار گه‌نجیان لێ كوژرا..هه‌روه‌ها شه‌ڕی ئۆكرانیاش گرانی بۆ دروست كردووین.
* ئێستا په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ل باشووری كوردستان چۆنه؟
- په‌یوه‌ندیمان لاوازه، به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌لقه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل كوردانی ئێزیدی ئه‌رمه‌نستان لاوازه..
*خوێندن به‌كوردی له زانكۆ‌و قوتابخانه‌كان هه‌یه؟
- له زانكۆدا نییه،به‌ڵام له قوتابخانه‌كان زمانی كوردی ده‌خوێنرێت،به پیتی لاتینی..
له قوتابخانه‌كانی گونده‌كانی كوردانی ئێزیدی زمانی كوردی له‌ته‌ك زمانه‌كانی:(ئه‌رمه‌نی و ڕووسی و ئینگلیزی) ده‌خوێنرێت.
*چه‌ند كتێبی خۆتان به چاپ گه‌یاندووه؟
-تائێستا (15) كتێبی چاپكراوم هه‌یه،هه‌مووی به پیتی لاتینی نووسراون،به زۆری ده‌رباره‌ی فۆلكلۆر‌و هونه‌رو كه‌لتووری كورده‌وارین.
له كۆتاییدا جه‌میله خان سێ كتێبی خۆشی به دیاری پێشكه‌ش كردم، به‌م ناونیشانانه‌ی خواره‌وه:
1- ستران وئاوازی كوردی هه‌ورامی
2- ستران و دیلانی كوردی
3- ستران و ئاوازی كوردی
هه‌ڤپه‌یڤین- مه‌غدید حاجی- یه‌ریڤان 30-8-2022
یه‌ریڤان .. هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ نووسه‌ری ناوداری كورد " جه‌میله‌ی جاسمی جه‌لیلی"
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.