Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:52

له‌ هه‌فته‌ی پێنجه‌می لالیگادا ئه‌مڕۆ ئێواره‌ بارسێلۆنا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌بێته‌ میوانی كادێز

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر حه‌وت و سیی خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره‌ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی كادێز.
 ئه‌م یاریه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بارسێلۆنا چه‌ند ئه‌نجامێكی باشی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌، له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگیش چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو بارسا به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌و به‌ پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی ڤیكتۆریا پلزنی چیكی میوانی برده‌وه‌.
 هه‌ردوو به‌رگریكار ڤیكتۆر بێلیرین و ماركۆس ئه‌ڵۆنسۆ كه‌ له‌ دوایین ڕۆژی مێركاتۆی هاوینه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ڕیزی یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ كرد، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ناویان له‌ پێكهاته‌ی تیپه‌ نوێیه‌كه‌یان بۆ یاری ئه‌مرۆ تۆماركراوه‌، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كادیز بۆته‌ مۆته‌كه‌ی بارسێلۆنا كه‌ له‌ دوو ساڵی ڕابردوو بلاوگڕانا سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م یانه‌یه‌ به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌، ئێستاش كادیز بارودۆخی باش نیه‌و هه‌ر چوار یاری خۆی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا دۆڕاندوه‌و به‌بێ هیچ خاڵێك له‌ دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌.
 چاڤی هێرناندیز ڕاهێنه‌ری بارسا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌ چوار یاری ڕابردوودا نه‌مانتوانیوه‌ له‌ كادیز ببه‌ینه‌وه‌ بۆیه‌ یاری ئه‌مجاره‌ ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی وه‌رزشی له‌م یانه‌یه‌، چاڤی ڕوونیشكرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ر هێڵێكدا چه‌ندین یاریزانی به‌توانایان له‌به‌ر ده‌ست دایه‌و ده‌توانن پشتیان پێ ببه‌ستن، ئه‌مه‌ش به‌خششێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ تیپه‌كه‌یان له‌ یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌دا.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.