Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:38

له‌خولی فه‌ڕه‌نسا لانس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تروا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری حه‌وته‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی لانس میوانداری یانه‌ی تروای كردو به‌ تۆمار كردنی گۆلێك سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی له‌ میوانه‌كه‌ی وه‌رگرت .
یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای بۆلیرت دیلیلیس به‌ریوه‌ چوو ، له گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن مال به‌ گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش له‌‌ خوله‌كی سی و نۆ له‌ لایه‌ن یاریزانی نه‌مسایی كیڤن دانسۆ تۆمار كرا ، له‌ گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینی و لانس پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌ خوله‌كه‌ به‌ده‌ست هێناو به‌ كۆكردنه‌وه‌ی حه‌ڤده‌ خال پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانی وه‌رگرت ، یانه‌ی ترواش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و به‌ حه‌وت خال له‌ پله‌ی یازده‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌ .
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.