لە ناوچەی پاپوای خۆرئاوا لە ئیندۆنێزیا، لانی كەم چوار بوومەلەرزە بە گوڕەكانی 5،5 و 6،2 پلە روویاندا.
ناوەندی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئیندۆنێزیا بڵاوی كردەوە، لانی كەم چوار بوومەلەرزە بە گوڕەكانی 5،5 و 6،2 پلە لە ناوچەیەك كە نزیكەی 37 كیلۆمەتر لە ناوچەی مامبیرامۆ ناوەندی شاری پاپوای خۆرئاوا دوورە، لە قوڵایی نزیكەی 16 كیلۆمەتر روویانداوە.
سەرۆكی بەشی بوومەلەرزە و كەمكردنەوەی تسونامی، داریۆنۆ لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو بوومەلەرزانە مەترسی دروستبوونی تسونامییان لێ ناكرێت.
داریۆنۆ ئەوەشی خستەڕوو كە بوومەلەرزەكان زیانی گیانی و ماددیان لێ نەكەوتووەتەوە.
چوار بوومەلەرزە ئیندۆنێزیای هەژاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.