Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:44

له‌بۆندس لیگادا ئۆكسبۆگ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڤێرده‌ربرێمن تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری شه‌شه‌می خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا یانه‌ی ئۆكسبۆرگ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌ یانه‌ی ڤێرده‌ربرێمنی میوانداری برده‌وه‌.
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ڤێسیر ستادیۆم به‌رێوه‌ چوو ، له‌ گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ستو سێ ئیرمیدێن دیمیرۆڤیتش تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ی له‌ سوودی میوانه‌كان تۆمار كردو یاریش به‌م گۆله‌ كۆتایی پێ هات و ئۆكسبۆرگ دووه‌م بردنه‌وه‌ی له‌ خوله‌كه‌ به‌ده‌ست هێناو به‌ شه‌ش خال له‌ پله‌ی یازده‌می ریزبه‌ندی دێت ، یانه‌ی ڤێرده‌ربرێمنیش تووشی دووه‌م دۆراندن هات و به‌ نۆ خال له‌ پله‌ی هه‌شته‌م دێت .
   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.