ماوه‌یه‌كی زۆری نه‌ماوه تا ساڵی خوێندن ده‌ستپێ بكات ،بۆیه گرنگه له ئێستاوه خێزان سستمی ژیانی خێزانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌ك ڕێكبخه‌نه‌وه تا له كاتی ده‌ستپێكردنی خوێندن كاره‌كه‌یان ئاسانتربێت.
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی خوێندن، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی دایك و باوك زیاتر ده‌بێت. پێش ده‌ست پێكردنی خوێندن به مانگێك ده‌بێ منداڵه‌كانیان ڕابهێنن له‌كاتی خۆی بخه‌ون و چالاكیه‌كانی ڕۆژانه‌یان ڕێكبخرێت.
له شه‌و و ڕۆژێكدا منداڵانی ٦-١٢ساڵی پێویستیان به (١٠-١١) كاتژمێر خه‌وتن هه‌یه ، له سه‌رووی ١٢ ساڵ پێویستی به (٨-٩) كاتژمێر خه‌وتن هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیه‌كان چالاكانه و به وریایه‌وه بتوانن ئاماده‌ی وانه‌كانیان بن و سه‌رنجیان له‌لای ده‌رسه‌كانیان بێت وسوودی لێوه‌رگرن، گرنگه كاتی پێویست بخه‌وه‌ن.
ئه‌ركی دایك و باوكه كاته‌كانی منداڵه‌كانیان ڕێكبخه‌ن، منداڵ چاو له ڕه‌فتاری دایك و باوكی ده‌كات، بۆیه ده‌بێ دایك و باوك ببن به پێشه‌نگ بۆ منداڵه‌كانیان و له ئاست ئه‌م ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیه گه‌وره و پیرۆزه‌بن، سه‌ره‌تا كات و سستمی ماڵه‌كه‌یان به‌شێوازێك ڕێكبخه‌ن كه یاریده‌ده‌ربێت بۆ ریكخستنی كاته‌كانی منداڵه‌كانیان. دایك و باوك هه‌موو چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان به ڕۆژ جێبه‌جی بكه‌ن به شێوازێك سه‌ردان و مێوانداری له ئێواران نه‌كه‌ن، ئه‌م كاته ته‌رخان بكه‌ن بۆ منداڵه‌كانیان.
وه‌ك هاوكاریه‌ك بۆ دایك و باوكان چه‌ند ڕێنمایه‌ك ده‌خه‌مه‌ڕوو.
كاتژمێر شه‌شی ئێواره كاتی نان خواردنی ئێواره‌بێت، له هه‌مان كات خه‌تی ئینته‌رنێت دابخرێت. دواتر كاتی شوشتن و ددان شوشتنی منداڵه‌كان، جلی خه‌وتن له‌به‌ربكه‌ن. منداڵه‌كان بچه‌نه سه‌رجێگای خه‌وتن، گرنگه پێشخه‌وتن دایك یان باوك كتێبێك یان چیرۆكێك بۆ منداڵه‌كانیان بخوێنه‌وه، ئه‌مه یارمه‌تی ده‌دات كه خۆشه‌ویستیان بۆ كتێب وخوێندنه‌وه دروستبێت و هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌دات فانتازیا و خه‌یاڵیان گه‌شه‌بكات.
به‌یانیان زوو منداڵه‌كان له خه‌وهه‌ڵبستێنن، تا كاتێكی باشیان هه‌بێ به هێمنی جلی قوتابخانه له‌به‌ربكه‌ن و نانی به‌یانی بخۆن، گرنگه كه میوه‌یه‌ك یان ساندویچه‌ك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتان بنێرن بۆ قوتابخانه، له كاتی برسیبوونیان بیخۆن.
له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له قوتابخانه، سه‌ره‌تا جلیان بگۆڕن وده‌ستیان بشۆن و پشوه‌ك بده‌ن، دواتر نان نیوه‌ڕۆ ڕۆژانه له كاتی دیاریكراو بخۆن. دوای نان خواردن هاوكاری منداڵه‌كانتان بن له جێبه‌جی كردنی ئه‌ركه‌كانی قوتابخانه.
دوایی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی قوتابخانه كاتێك بده به منداڵه‌كه‌ت كه به ئاره‌زووی خۆی به‌كاریبهێنێت (له دووره‌وه چاودێری بكه).
منداڵان جیاوازن له حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان، به‌پێی ئاره‌زوو و حه‌زه‌كانی منداڵه‌كانتان ڕه‌وانه‌ی خوله‌كانیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه به حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان بدرێت.
په‌یوه‌ندی نێوان خێزان و قوتابخانه گرنگی زۆری هه‌یه، بۆیه هه‌وڵبده‌ن به‌به‌رده‌وامی سه‌ردان یان له ڕیگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مامۆستای منداڵه‌كه‌ت ئاگاداری باروودۆخی منداڵه‌كه‌تبیت له قوتابخانه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ر بابه‌تێك له ماڵه‌وه هه‌بوو كه كاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر خوێندنی منداڵه‌كه‌ت، گرنگه مامۆستای سه‌رپه‌رشتیاری منداله‌كه‌ت ئاگاداربكه‌یته‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌ندی وه‌ربگرێت له كاتی وانه‌بێژی و مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت.
هیوادارم ئه‌م ساڵی خوێندن ساڵێكی سه‌ركه‌وتوو وبه‌سوودبێت بۆ قوتابیان.
ره‌هێل دزه‌یی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.