گرووپێكی دوو قۆڵی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا داوایان لە جۆ بایدن ، سەرۆكی ئەمریكا كردووە كە "ڤیزای چوونە ژوورەوە" لە ئیبراهیم ڕەئیسی ،سەرۆك كۆماری ئێران و دەوروبەرانی بۆ بەشداری لە 77هەمین دانیشتنی ئەنجومەنی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەكان لە شاری نیویۆرك ڕەت بكاتەوە، بە هۆی تۆمارێكی گەورەی پشتیوانی لە تیرۆر و مرۆیی پێشێلكردنی مافەكان.
ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی داوای قەدەغەكردنی چوونە ژوورەوەی ڕەئیسی دەكەن گەیشتە 52 پەرلەمانتار كە یۆنگ كیم سەرۆكایەتییان دەكات.
ئەو پەرلەمانتارانە رایانگەیاندووە: ئێمە بە توندی داواتان لێدەكەین ڤیزای ئەمریكا لە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران و شاندەكەی ڕەت بكەنەوە كە دەیانەوێ لە مانگی ئەیلولدا بەشداری لە 77هەمین دانیشتنی كۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك بكەن.
لە درێژەی نامەكەدا هاتووە: ئەمریكا ناتوانێت تەسلیمی دەستێوەردانی راستەوخۆی ئیبراهیم رەئیسی بێت لە پێشێلكارییە گەورەكانی مافی مرۆڤ كە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانپێدانراون، لەوانە كوشتنی بەكۆمەڵی سیستماتیك لە ساڵی 1988ی هەزاران زیندانی سیاسی لەوان ژن و منداڵ لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە.
زۆرینەی كوژراوەكانیش ئەندامی گرووپە سیاسییەكانی دیكەی ئۆپۆزسیۆن بوون و ڕەئیسیش ئەندامێكی بەڵگەدار لە "كۆمیتەی مەرگ"ی تاران بووە، كە ئەو گرووپە بەرپرسیارە لە سەرپەرشتیكردنی ئەو كۆمەڵكوژییە.
ئەندامانی كۆنگرێس دەشڵێن: جێگای قبوڵكردن نییە كە حكومەتی ئێران بەردەوام بێت لە پاڵپشتیكردنی چالاكییە تیرۆریستییەكانی سەر بە دەوڵەت لە سەرانسەری جیهاندا، لەوانە هەڵمەتەكانی تیرۆركردنی كاربەدەستانی ئەمەریكا، ئاماژەیان بەوە كرد كە لەم دواییانەدا وەزارەتی داد ئەندامێكی سوپای پاسدارانی ئێرانی بە تۆمەتی پیلانگێڕی بۆ تیرۆركردنی جۆن بۆڵتۆن ، ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی تۆمەتبار كردووە .
داوا لە بایدن دەكرێت رێگری لە هاتنی سەرۆكی ئێران بۆ نێو ئەمریكا بكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.