Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:10

بەهۆی لافاوەوە لە سەدا 40ی قوتابخانەكانی هەرێمی سیندی پاكستان رووخاون

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویان كردەوە، لە سەرتاسەری هەرێمەكەدا، پێنج هەزار و 619 قوتابخانە بەتەواوی رووخاون و 12 هەزاری دیكەش زیانیان بەركەووتووە.
لە هەرێمی سیند كە لە سەدا 40ی قوتابخانەكان رووخاون، ناتوانرێت كەڵك لە زیاتر لە 16 هەزار قوتابخانە وەربگیرێت.
جگە لەمەش زیاتر لە دوو هەزار و 500 قوتابخانە بۆ زیاتر لە 60 هەزار خێزان كە بەهۆی كارەساتی لافاوەوە زیانیان بەوكەوتووە، وەك كەمپ بەكاردەهێنرێت. 
بەرپرسان نیگەرانن لەوەی كە ئەمساڵ بەهۆی ئەم دۆخەوە ناو تۆماركردنی منداڵان بۆ لەسەدا 50 كەم دەكرێتەوە، بەمەش بە هەزاران منداڵ لە خوێندن بێبەش دەبن.
لەهەمان كاتدا دەیانەوێت بە پلاندانان بۆ دامەزراندنی "قوتابخانەی كەمپ" لەو ناوچانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەركەوتووە، ئەو بۆشاییە پڕبكەنەوە.
لە پاكستان بە هۆی كاریگەریی بارانی وەرزی كە لە 14ی حوزەیرانەوە دەستی پێ كردووە، تا ئێستا هەزار و 396 كەس گیانی لەدەستداوە و تەنیا لە  هەرێمی سیند 578 كەس گیانیان لەدەستداوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.