Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:26

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان: راکێشانی بۆری غازی ماڵان تێچووی لەسەر ھاووڵاتیان نابێت

کوردستان TV
100%


سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان  رایده‌گه‌ێنێت، ھەنگاوەکان بۆ راکێشانی بۆری غازی ماڵان دەستی پێکردووە و بۆری غاز بۆ ھەموو ماڵێک رادەکێشن و ھیچ تێچووێکیشی لەسەر ھاووڵاتی نابێت و ھەموو کارەکان کۆمپانیاکان ئەنجامی دەدەن و تەنھا ھاووڵاتیان پارەی ئەو غازە دەدەن کە سەرفی دەکەن.

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: لە رێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە بۆری غاز رادەکێشرێت بۆ ماڵان و لە پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆ و شار و شارۆچکەکان عەمباری غاز دروست دەکرێن و سیستەمی غاز وەکو وڵاتانی لێ دێت و بەقۆناغ لەھەموو کوردستان جێبەجێ دەکرێت، بۆیە ئەوە یەک پڕۆژە نیە و چەندین پڕۆژە لەخۆ دەگرێت کە کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەو پڕۆژانە ھەڵدەستن.

دکتۆر محەمەد شوکری ده‌شڵێت: ھەنگاوەکانمان دەستپێکردووە بۆ مۆڵەتدانی دروستکردنی عەمبار و پەسەندی کۆمپانیاکانمان داوە بەو کارە ھەڵدەستن، بۆیە پێویستە خۆیان رێکبێخن و دەست بەکار بکەن و مەرجی ئێمە ئەوەیە سیستەمی غاز ببێتە مەرکەزی.

باسی لەوەشکردووه‌: کاری دەوێت ئەو پرۆسەیە و کاری بۆ دەکرێت و کاردەکەین زەوی بۆ عەمبارەکان تەرخان بکرێت و ئەوەی دیکەش دەمێنێتەوە لە کوێ و چۆن دەست بەدروستکردنی بکرێت، بۆیە ھەوڵدەدەین  ئەمساڵ دەستپێبکات، چونکە خەرجی زۆر و کاتی زۆریشی پێویستە.

ناوبراو جەختیش دەکاتەوە: دروستکردن و راکێشانی بۆری غازی ماڵان ھیچ تێچوویه‌کی لەسەر ھاووڵاتی نابێت و بۆری غازیان بۆ رادەکێشرێتە ماڵ و غازیش گران نابێت و تەنھا ئەوەیە چەند غاز بەکار بێنن پارەی ئەو غازە دەدەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.