Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:30

پاڵه‌وانێیه‌تی جۆدۆی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%

له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی جۆدۆی كوردستان" رۆژی 9 ی 9 ی 2022" له‌شاری هه‌ولێر  پاڵه‌وانێتییه‌تی جۆدۆی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی تازه‌ پێگه‌یشتووان" لاوان و  پێشكه‌وتووان به‌رێوه‌چوو. 
ئه‌نجامی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌رسێ ئاستدا به‌م شێوه‌یه‌ بوو: 
له‌سه‌ر ئاستی تازه‌ پێگه‌یشتووان كه‌ 9 یانه‌ له‌رێگای 53 یاریزانه‌وه‌ له‌ هه‌شت كێشی جیاوازدا به‌شداری كرد بوو ئه‌نجام به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
 یانه‌ی سه‌وره‌ پله‌ی یه‌كه‌م 
یانه‌ی كه‌ركوك پله‌ی دووه‌م
یانه‌ی جیهان پله‌ی سێیه‌م 
له‌سه‌ر ئاستی لاوان و پێشكه‌وتووان( كراوه‌) ئه‌نجام به‌م شێوه‌یه‌ بوو: 
13 یانه‌ له‌رێگای 75 یاریزانه‌وه‌  له‌هه‌شت كێشی جیاواز به‌شداری كردبوو ئه‌نجام به‌م شێوه‌یه‌ بوو: 
یانه‌ی ئاسۆ پله‌ی یه‌كه‌م
یانه‌ی سه‌وره‌ پله‌ی دووه‌م
یانه‌ی قه‌ڵای توركمان پله‌ی سێیه‌م.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان 

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.