Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:34

تۆماس باخ ستایشی هه‌ڵوێست و كاره‌ پڕ به‌خششه‌كانی شاژن ئێلیزابێسی دووه‌م شاژنی كۆچكردووی به‌ریتانیا ده‌كات

کوردستان TV
100%

تۆماس باخی ئه‌ڵمانی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی لیژنه‌كه‌ له‌ شاری لۆزانی سویسرا ستایشی هه‌ڵوێست و كاره‌ پڕ به‌خششه‌كانی شاژن ئێلیزابێسی دووه‌م شاژنی كۆچكردووی به‌ریتانیا له‌ ڕووی خزمه‌تكردنی وه‌رزش و گرنگیدان به‌ پێشبڕكێ وه‌رزشیه‌كان كردو ڕایگه‌یاند كه‌ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتیكارێكی دڵسۆزی له‌ده‌ستدا.
 باخ ئاشكرایكرد كه‌ شاژن ئێلیزابێسی دووه‌م وه‌رزشوانێكی به‌تواناو ئه‌سپسوارێكی لێهاتوو بوو، هه‌روه‌ها تاكه‌ سه‌رۆك بوو له‌ ئاستی وڵاتانی جیهان سه‌رپه‌رشتی كردنه‌وه‌ی دوو خولی ئۆڵۆمپیادی كردووه‌و له‌ ئۆڵۆمپیادی هه‌زارونۆسه‌دو چل و هه‌شتی له‌نده‌ن وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نجوومه‌نی ئۆڵۆمپیادی بریتانیا ئاماده‌بوو و له‌ ژیانی خۆیدا ڕێنمایی و ئامۆژگاری به‌پێزی پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی ئۆڵۆمپی كردووه‌.
 باخ گوتیشی، هه‌ر كاتێك شاژن ئێلیزابێسی دووه‌م ئاماده‌ی پێشبڕكێیه‌كی وه‌رزشی بوایه‌ به‌ڕوونی هه‌ست به‌ پێزانین و گرنگیپێدانی بۆ وه‌رزش و خۆشحاڵ بوونی به‌ ئه‌نجامدانی یاریه‌ وه‌رزشیه‌كان ده‌كرا، بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌ست ده‌كه‌ین كه‌ پشیتوانێكی گه‌وره‌ی وه‌رزش و بزاوتی ئۆڵۆمپیمان له‌ده‌ستداوه‌و به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ بڕیارماندا ئاڵای ئۆڵۆمپی بۆ نیوه‌ دابگرین و خوله‌كێك ماته‌م بنوێنین و به‌ بێ ده‌نگی بووه‌ستین.
                                               

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.