بێنجامین مێندی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی جارێكی دیكه له دادگای شاری شیستێر كراونی به‌ریتانیا ئاماده‌بوو، به‌ڵام دادگاییكردنه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی دادوه‌ران دواخرا.
مێندی هه‌شت تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر چه‌ند ئافره‌تێك له تشرینی یه‌كه‌می دووهه‌زاروهه‌ژده تا ئابی دووهه‌زاروبیستویه‌ك ئاراسته‌كراوه، به‌ڵام یاریزانه‌كه ته‌واوی تۆمه‌ته‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، پێشتریش یانه‌ی مانچسته‌رسیتی بڕیاریدابوو تا یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ئه‌م پرسه.
به‌رگریكاره‌كه له ڕیزه‌كانی دووربخاته‌وه، مێندی ته‌مه‌ن بیستوهه‌شت ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده له یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسیه‌وه په‌یوه‌ندی به مان سیتی كرد‌و له ڕیزی یانه‌كه‌دا سێ نازناوی پرێمه‌رلیگ و دوو نازناوی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێناوه، له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نساش نازناوی مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی ڕوسیای بردۆته‌وه.
بێنجامین مێندی به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر چه‌ند ئافره‌تێك جارێكی دیكه بانگهێشتی دادگا كرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.