جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2022-2023، بە گوژمەی زیاتر لە 17 ملیار دینار، 15 ملیۆن و 700 هەزار كتێبی نوێ چاپكراون.
بڕیارە رۆژی سێشەممە 13ی ئەیلوولی 2022 ساڵی نوێی خوێندنی 2022-2023 لە ناوەندەكانی خوێندنی سەربە وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان دەست پێبكات.
جووتیار عادل لەبارەی ئامادەكارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵی خوێندن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: لە سۆنگەی گرنگی پێدانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و خودی سەرۆكی حكوومەت بە كەرتی پەروەردە، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، 15 ملیۆن و 700 هەزار كتێبی نوێ چاپكراون بە گوژمەی زیاتر لە 17 ملیار دینار".
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندووە گوژمەی 46 ملیار و 600 ملیۆن دینار بۆ دروستكردن ونۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان تەرخان كراوە.
گوتەبێژی حكوومەت : بۆ ساڵی نوێی خوێندن 15 ملیۆن و 700 هەزار كتێبی نوێ چاپكراون
بە گوژمەی زیاتر لە 17 ملیار دینار
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.