له شاری سلێمانی ،له ئه‌منه سووره‌كه ،به یادی یڵماز گونه‌ی رێوره‌سمی خولی سێیه‌می رۆژی سینه‌مای كوردی به‌رێوه چوو،سه‌ره‌تای رێورسمه‌كه، هونه‌رمه‌ند " شوان عه‌توف " وتارێكی گرنگی به‌وبۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد ، له دوایی داوتاری رێكخراوی خێرخواری كه‌ریمی ئه‌له‌كه و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی "رۆژی سینه‌مای كوردی"پێشكه‌ش كرد..
ئه‌م یاده له‌لایه‌ن هاواری فیلم به سپۆنسه‌ری رێكخراوی خێرخوازی كه‌ریمی ئه‌له‌كه، به‌ڕێوه چوو و تیایدا بێجگه له وتار، بۆیه‌كه‌مینجار له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراقیش، پیشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به په‌ڕتوكی سینه‌مایی به زمانی كوردی، به به‌شداری ده‌زگای چاپ و به‌خشی سه‌رده‌م، كتێبخانه‌ی رۆمان، ناوه‌ندی رۆشنبیریی ره‌هه‌ند، كراییه‌وه.
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا، پیشانگایه‌كی ته‌یبه‌تی فۆتۆگرافی بۆ (57) هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر كرایه‌وه كه هونه‌رمه‌ند به‌ختیار سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی 7 ره‌نگه سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه، هاواری فیلم (٤) ساڵنامه‌ی یڵماز گونه‌ی چاپ كردووه، كه له رێ‌و ره‌سمێكی شكۆمه‌ندانه‌دا، له لایه‌ن (٤)كه‌سایه‌تییه‌وه په‌رده‌یان له‌سه‌ر لادرا و واژۆی كه‌سایه‌تییه‌كی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌و پۆسته‌ره ساڵنامانه تۆمار كرا. ئه‌و بڕگه‌یه به سه‌رپه‌رشتی نووسه‌ر و رۆژنامه‌ڤان به‌رزان عه‌باس به‌دری به‌ڕیوه چوو..
هه‌ر دوو پیشانگه‌ی په‌ڕتوك و فۆتۆگرافی بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
رۆژانه له (١٠)به‌یانی تا(١)ی نیوه‌ڕۆ، ئێوارانیش له(٤)ه‌وه تا (٧)به‌رده‌وام ده‌بێت.
یه‌ڵماز گونه‌ی: له(1/4/1937)له گوندی(یه‌نجه)ی سه‌ر به‌شاری(ئه‌ده‌نه)ی باكووری كوردستان له‌دایكبووه، ده‌رچووی كۆلیژی یاسای زانكۆی ئه‌نكه‌ره بووه. ساڵی(1957)وه‌ك یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر، چووه‌ته ناو دنیای هونه‌ری سینه‌ماوه. له‌ته‌مه‌نی خۆیدا به‌شداری(400)فیلمی سینه‌مایی كردوه، كه‌له(110)یاندا ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیووه، له‌هه‌مانكاتیشدا كاری ده‌رهێنانی بۆ(18)فیلمی به‌ناوبانگ كردوه. هه‌ربۆیه(17)خه‌ڵاتی سینه‌مایی وه‌رگرتووه، به‌وهۆیه‌وه وه‌كو ده‌رهێنه‌رێكی ناسراوی جیهان ناوبانگی ده‌ركردوه‌و له‌هه‌مانكاتدا به‌باوكی سینه‌مای كوردیش ناسراوه. له‌به‌رانبه‌ر داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی كورد، نزیكه‌ی(20)ساڵی ته‌مه‌نی له‌ناو زیندانه‌كانی توركیادا به‌سه‌ربردوه، هه‌ربۆیه سیناریۆی زوربه‌ی فیلمه‌كانی له‌ناو زینداندا نووسیوه. سه‌رئه‌نجام ساڵی(1981)دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تێكی یه‌ك هه‌فته‌ی
له‌زیندان وه‌رده‌گریت، به‌یه‌كجاری وڵات به‌ره‌و فه‌ڕه‌نسا جێده‌هێڵێت. یه‌ڵماز گونه‌ی، ڕۆژی(9/9/1984)به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌پاریس كۆچی دوایكردوه. فیلمه‌كانی(ڕێگا، دیوار، دوژمن، مێگه‌ل و باوك)له‌به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وده‌رهینه‌ره كورده‌ن.
ئا- كامران
به یادی" یڵماز گونه‌ی" رێوره‌سمی خولی سێیه‌می رۆژی سینه‌مای كوردی به‌رێوه چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.