Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:29

چارلسی سێیەم بەفەرمی بووە پاشای بەریتانیا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە شانشینی یەكگرتوو لە میانی مەراسیمێكی فەرمیدا لە باڵكۆنی كۆشكی سانت جەیمس لە لەندەن، دەستبەكاربوونی چارلسی وەك پاشا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای دوو ڕۆژ لە مردنی دایكی ئەلیزابێسی دووەم و لە كاتێكدا وڵاتەكە پێی دەچێتە قۆناغێكی ماتەمینی نیشتمانییەوە.
ئەنجوومەنێك لە سیاسەتمەداران و بەرپرسانی باڵا لە كۆشكی سانت جەیمس بۆ دەستبەكاربوونی شا چارلس كۆبوونەوە، ئەمەش یەكەمجارە مەراسیمەكە لە ساڵی 1952ەوە بەڕێوەبچێت، كاتێك شاژنە ئەلیزابێسی دووەم تەختی گرتە دەست. چارلس بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی بوو بە پاشا كاتێك شاژنەكە لە ڕۆژی پێنجشەممەدا كۆچی دوایی كرد.
لەوبارەیەوە چارلسی سێیەم، لە كاتی ڕاگەیاندنی فەرمی وەك پاشای بەریتانیا لە مەراسیمێكی مێژووییدا، گوتی:بە باشی ئاگاداری ئەرك و بەرپرسیارێتییە گەورەكانی پاشا بووە.
هەروەها پادشای تەمەن 73 ساڵ بە ئەنجومەنی بەرزبوونەوەی راوێژكارانی باڵای سیاسی و ئایینی راگەیاندووە، هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی "نموونەیەكی ئیلهامبەخش" بۆ دایكی شاژن ئەلیزابێسی دووەم دابنێت كە لە تەمەنی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
هەروەها بەڵێنی دا كە بە درێژایی ژیانی لە خزمەت ئینگلیزەكاندا بێت، هەروەك دایكی كە لە تەمەنی بیست و یەك ساڵیدا ئەم نەزرەی كردووەو گوتی: بەڵێن دەدەم بۆ ئەو ماوەیەی كە پەروەردگار پێم دەبەخشێت، بەرگری لە بنەما دەستوورییەكان بكەم كە لە دڵی میللەتەكەماندان.
چارلسی سێیەم لەسەر تەختی پاشایەتی بەرز دەبێتەوە لە كاتێكدا وڵاتەكە بە قۆناغێكی سەختدا تێدەپەڕێت و خراپترین قەیرانی ئابووری لە بەریتانیا لە ماوەی 40 ساڵدا ڕوودەدات. لە ماوەی شەش ساڵدا چوار سەرۆك وەزیران پۆستی سەرۆكایەتیان گرتە دەست.
چارلسی تەمەن 73 ساڵ، لەگەڵ هاتنە سەر تەختی شانشینی یەكگرتوو، بووە بەتەمەنترین پاشا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.