Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:43

4 تیرۆریستی داعش لە حەمرین کوژران

کوردستان TV
100%

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ شەممە 10ـی 09ـی 2022 کوژرانی چوار تیرۆریستی داعشیان لە کەناری دەریاچەی حەمرین ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوێک شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند: لە کەناری دەریاچەی حەمرین لە سنووری پارێزگای دیالە، هێزەکانمان دوو هێرشی ئاسمانیان بە فڕۆکەی F-16 ئەنجام دا.

ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا 3  ئەندامی تیرۆریستانی داعش کوژران.

ئاماژەی بەوەش دا کە پاشان دەست بە پشکنینی ئەو شوێنانە کرا و توانرا چوارەم تیرۆریست بکوژرێت، هەروەها دەستیش بەسەر 3 ماتۆڕسکیل و ژمارەیەک ئامێری تەقینەوەی چێنراودا گیرا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.