Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:28

گۆڕستانی خەسفە لە نەینەوا هەڵدەدرێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 10ـی 09ـی 2022 ئامادەی کۆبوونەوەیەک بوو بۆ داڕشتنی پلانێک بۆ هەڵدانەوەی پلانێک بۆ هەڵدانەوەی گۆڕستانی خەسفە.

محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانی سیاسی لەگەڵ فەرمانگەی پاراستنی کاروباری گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە دامەزراوەی شەهیدان تایبەت بە داڕشتنی پلانێک بۆ هەڵدانەوەی گۆڕستانی (خەسفە) لە پارێزگای نەینەوا بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەکان.

نووسینگەی حەلبووسی ئاماژەی بەوە دا کە لە میانی کۆبوونەوەکە ڕوونکردنەوەی فراوان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان خرانەڕوو سەبارەت بە لایەنی لۆجیستی و هونەری و ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە بنرێن بۆ دەستپێکردنی کاری هەڵدانەوەی گۆڕەکە و گرنگترین بەربەستەکانی بەردەم کارکردن لەو دۆسیەیە.

ئاماژەی بەوەش دا کە حەلبووسی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ بەرزکردنەوەی داواکاری و پێداویستیان لەماوەی هەفتەیەکدا بۆ ئەوەی دەست بە کارەکانیان بکەن لە هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە گەورەیە و لیژنەی شەهیدان و قوربانیانیش بەرپرسن لە چاودێریکردنی ئەو دۆسیەیە و هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دامەزراوەکانی حکوومەت و لایەنە نێودەوڵەتییەکانی ئەو دۆسیە مرۆییە و ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان و دانانی ئاستێک بۆ ئێش و ئازاری کەسوکاریان.

جێی باسە، چاڵە قووڵەكەی خەسفە كە وەک دەنگۆی جەماوەری لە نێو هاووڵاتییانی عێراقدا هەیە، پێی دەوترێت "چاڵی جن"، لە ئەنجامی گۆڕانكارییەكانی زەوی سەدان ساڵ لەمەوبەر لەڕووی جیۆلۆجیەوە دروست بووە. ئاماژە بەوە دەکرێ كە هۆكاری دروستبوونی نەیزەكێک بووە كە بەر ئەم بەشەی زەوی سەدان یان هەزاران ساڵ لەمەوبەر، كەوتووە.

چاڵە بەدناوەكەی خەسفە كە خەمۆكییەكی سروشتییە لە زەویدا، دەكەوێتە نزیكەی 20 كیلۆمەتر لە باشووری موسڵ و یەكێكە لە گەورەترین گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراق، دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش وەك گۆڕستانێک بەكاریان هێناوە، بۆ ئەو كەسانەی لە ماوەی دەسەڵاتیاندا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە لە2014  تاوەکو ڕزگاركردنی موسڵ لە ساڵی 2017.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.