Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:53

جەعفەر ئێمینیکی: لێکگەیشتنی باش لەنێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار دروستبووە

کوردستان TV
100%

جەعفەر ئێمینیکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 10ـی 09ـی 2022 ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار دروستبووە.

ئێمینیکی لە لێدوانێکدا بۆ (کوردستان 24) گوتی: بەپێی تێڕوانینی من بۆ سەرکردایەتی یەکێتی، لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار واقیعبینانە بیر دەکەنەوە، پێشتر تێنەگەیشتن لە نێوان پارتی و یەکێتی هەبوو لەسەر ئەم پرسە. 

جەعفەر ئێمینیکی گوتیشی: پاشان یەکێتی تێگەیشت عێراق لەو دۆخەدا نییە کە شەڕ لەسەر پۆست بکات، ئێمە شەڕ لەسەر پۆست دەکەین بۆ پرسی کورد نەک بۆ حزب.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕوونیشی کردەوە کە بەپێی ئەم تێگەیشتنە، لێکگەیشتنی باش لەنێوان پارتی و یەکێتی دروست بووە، ئەمەش ئەنجامێکی باشی لێ بەرهەم دێت.

جەعفەر ئێمینیکی ئاشکراشی دەکات کە باوەڕم وایە کاندیدی ئەمجارە، کاندیدی کورد دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.