ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11 -9-2022 كاتژمێر 10 ی به‌یانی له هۆڵی د. فرسه‌ت سۆفی ، له دوو پانێڵدا دیداری زانستی زانكۆی سۆران به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌رنامه‌ی كاری ئه‌و دیداره زانستییه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، وتاری ستراتیژی زانكۆی سۆران له لایه‌ن دكتۆر شێروان شه‌ریف قورتاس، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران پێشكه‌ش ده‌كرێت و وتاری دیداری زانستی زانكۆ له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر د. سیروان زه‌ند، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران بۆ كاروباری زانستی ده‌خوێنرێته‌وه.
هه‌ر له‌و دیداره له پانێڵی یه‌كه‌م بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر فه‌لسه‌فه‌ی خوێندنی باڵا، بۆلۆنیا پڕۆسێس، چه‌مكی به چه‌ق كردنی قوتابی له‌لایه‌ن د.جه‌مال ئیسماعیل و د. عه‌لی یوسف و د. كارمه‌ند عه‌بدوڵڵا قسه و باسیان له باره‌وه ده‌كرێت.
له پانێڵی دووه‌م كه له‌لایه‌ن د.كارزان محه‌ممه‌د به‌ڕێوه ده‌برێت، تێیدا باس له چه‌ند بابه‌تێك ده‌كرێت له‌وانه : رێكاره زانستییه‌كانی ساڵی خوێندنی داهاتوو بابه‌تی د. سیروان زه‌ند ده‌بێت ، رێكاره‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری خوێندنی باڵا له لایه‌ن د. سه‌عید ئیبراهیم پێشكه‌ش ده‌كرێت ، بابه‌تی سێیه‌م له پانێڵی دووه‌م باس له رێكاره‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی دڵنیایی جۆری ده‌كات له‌لایه‌ن مامۆستای یاریده‌ده‌ر شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا پێشكه‌ش ده‌كرێت كاتژمێر 12:30 كۆتایی به‌و دیداره زانستییه‌ی زانكۆی سۆران دێت.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ له‌دیداری زانستی زانكۆی سۆران دوو پانێڵی زانستی پێشكه‌ش ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.