یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد نازناوی پاڵه‌وانێیه‌تی شه‌تره‌نجی یانه‌كانی عێراقی به‌ده‌ستهێنا
.
د.دلزار حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: یانه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان له‌هه‌فته‌ی پێشوو به‌شداری كرد لهپاڵهوانێیهتی شه‌تره‌نجی یانه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئاستی لاوان و تازه پێگه‌یشتووان.
گوتیشی له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا 31 یانه به‌شداری كردبوو" یانه‌كه‌ی ئێمه‌ش بۆ ته‌مه‌نه‌كانی خوار 20 ساڵی و 16 ساڵی له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان به‌شداری كرد .
د.دلزار حه‌مه ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" یاریزانانی یانه‌كه‌مان لهبهشدارییان له‌خوله‌كه‌دا توانیان له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن و له‌سه‌ر ئاستی لاوانیش پله‌ی دووه‌ممان به‌ده‌ست هێنا .
سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" كه پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌سیسته‌می سویسری 5 ڕاوند له‌شاری موسڵ به‌ڕێوه‌چوو.
د.دلزار حه‌مه ساڵح گوتیشی" هیوادارین هه‌مان ئه‌نجام له‌جام وخولی نایابی عێراق به‌ده‌ست بهێنین" سوپاسی ته‌واوی یاریزانان و ده‌سته‌ی راهێنه‌ران و ستافی دیكه‌ی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه‌توانیویانه مێژوویه‌كی دیكه له‌یاری شه‌تره‌نج له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بنووسنه‌وه و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دیكه‌ی دڵخۆشكه‌ره بۆ وه‌رزشوانانی شه‌تره‌نج.
جێگای ئاماژه پێدانه" هه‌ر له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا یانه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌شاری به‌غدا پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا" سهویره له‌شاری موسڵ پله‌ی سێیه‌م و یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له‌شاری هه‌ولێر پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.