لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام لە سنووری شارەوانیی كەسنەزان لە گەڕەكی حەسەناوە جێبەجێ كرا كە پرۆژەكە لە دوو بڕگەی سەرەكی پێك دێت، قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام.
گوژمەی پرۆژەكەش 80 ملیۆن دینارە و لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دابینكراوە. ئێستا بڕگەی یەكەمی پرۆژەكە بە ڕووبەری 4500م2 قیڕتاوكردنی كۆڵان تەواو كراوە و بڕگەی دووەمیشی بریتییە لە نۆژەنكردنەوەی شەقام بە ڕووبەری 940م2 ئێستا كاری تێدا دەكرێت.
ههولێر.. پرۆژەیەكی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام لە كەسنەزان جێبەجێ كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.