Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:13

سەدر: پێویستە ئەمساڵ حەشدی شەعبی لە هەر ئەركێكی ئەمنی دووربخرێنەوە

کوردستان TV
100%

لەگەڵ بەردەوامبوونی قەیرانەكان لە عێراقدا و ئاسۆی چارەسەر یان كۆدەنگی لە نێوان ڕەوتی سەدری بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی كە نووری مالیكی و هاوپەیمانی فەتح و فراكسیۆن و لایەنەكانی دیكە لەخۆدەگرێت، سەدر ئەمڕۆ داوای كرد كە حەشدی شەعبی لە هەر ئەركێكی ئەمنی دوور بخرێنەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدری لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر داوای كرد هەموو پێكهاتەكانی حەشدی شەعبی و گرووپی سەریا سەلامی سەر بە رەوتەكەی، ئەمساڵ لە هەر ئەركێكی ئەمنی دووربخرێنەوە
هەروەها سەدر هۆشداری دەدات لە دەرئەنجامە نەخوازراوەكان ئەگەر ئەمە ڕوونەدات.
هاوكات رێبەری رەوتی سەدر ،داواشی لەسەرجەم سەدرییەكان و لایەنگرانی بزووتنەوەكەی كرد، هاوكاربن لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و پابەندی رێنماییەكان بن.
ئەم ڕێنماییانە دوای دوو هەفتە دێت لە سەرهەڵدانی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژ لە ناوەندی بەغدای پایتەختی عێراق، كە لە نێوان لایەنگرانی سەدرو گرووپەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی روویدا .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.