Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:40

ئه‌م پاش نیوه‌ڕۆیه‌ ڕیاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مایۆڕكا یاری هه‌یه‌

کوردستان TV
100%


 له‌ هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر سێی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆبه‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ میوانداری یانه‌ی ڕیال مایۆركا ده‌كات.
 بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه‌، یاریزانانی ڕیال مه‌درید دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی سازكرد، یانه‌ی شاهانه‌ به‌ هاوشێوه‌ی وه‌رزی پێشوو ئاستێكی به‌رزی له‌م وه‌رزه‌ پێشكه‌شكردووه‌و سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌رچوار گه‌ڕی لالیگا به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی دوازده‌ خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌.
 له‌ ده‌ستپێكی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگیش، ڕیال مه‌درید له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی سێلتیكی میوانداری برده‌وه‌، له‌ یاری ئه‌مرۆ، هه‌رچوار یاریزان كه‌ریم بێنزیماو ئیدێر میلیتاو و خیسۆس ڤایخۆ و ئه‌لڤارۆ ئۆردیۆزۆلا به‌هۆی پێكان له‌ پێكهاته‌ی میرێنگی داده‌بڕێن، له‌و لاشه‌وه‌ ڕیال مایۆركا له‌ كۆی چوار گه‌ڕی خولی ئیسپانیا، ته‌نها یه‌ك یاری بردۆته‌وه‌و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی پێنج خاڵ له‌ پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند دێت.
 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند كه‌ مایۆركا له‌ چه‌ند یاریه‌كی ئه‌م وه‌رزه‌دا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردووه‌و ئه‌م تیپه‌ له‌ ڕووی هێڵی به‌رگری و هێرشی پێچه‌وانه‌ به‌توانایه‌، ڕاهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ ئاشكراشیكرد كه‌ له‌ یاری ئه‌مرۆ، ئیدین هازارد له‌ شوێنی كه‌ریم بێنزیما یاری ده‌كات.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.