له گه‌ری پێنجه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی كادێزی میوانداری برده‌وه‌و به شیوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانی وه‌رگرت .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای رامۆن دی كارانزا به‌رێوه چوو ، له گیمی یه‌كه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه به گشتی و یانه‌ی بارسلۆنه به تایبه‌تی بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام هیچ گۆلیك تۆمار نه‌كرا .
له گیمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو پێنج فرانكی دی یۆنگی هۆله‌ندی گۆلی پێشكه‌وتنی له سوودی میوانه‌كان تۆمار كرد ، ده خولهك دواتر گۆلكارو ئه‌ستێره‌ی یانه كه‌تالۆنیه‌كه رۆبرت لیڤاندۆڤسكی گۆلی دووه‌می یانه‌كه‌ی و شه‌شه‌می خوی له خوله‌كه تۆمار كرد ، له خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش ئینسۆ فاتی بارسای كرده خاوه‌نی گۆلی سێیه‌م ، له دوا ساتی یاریش عوسمان دیمبلی گۆلی چواره‌می تۆمار كرد.
یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و یانه‌ی بارسێلۆنا چواره‌م بردنه‌وه‌ی له خوله‌كه تۆمار كرد‌و به سێزده خال و به‌شیوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانی وه‌رگرت و كادیزیش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و هیچ خالێكی نیه‌و له پله‌ی بیسته‌م و كۆتایی ریزبه‌ندی دێت .
بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر كادێز تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.