یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی ده وه‌رزی ڕابردووی خولی ئه‌ڵمانیا، جارێكی دیكه كه‌وته داوی یه‌كسان بوون و له هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خوله‌كه‌دا به دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شتوتگارتی میوانی به‌رامبه‌ربوو.
له خوله‌كی سیی و شه‌شدا هێرشبه‌ری لاوی فه‌ڕه‌نسی ماتیس تێل گۆڵێكی بۆ بایرن تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به سوودی تیپه باڤاریه‌كه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتدا، یاریزان كریس فورهیش گۆڵی به‌رامبه‌ری شتوتگارتی به‌ده‌ستهێنا.
دوای سێ خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان جه‌مال موسیالا گۆڵی دووه‌می بایرنی به‌ده‌ستهێناو جارێكی دیكه میوانداره‌كانی پێشخست، له دواساته‌كانی یاریشدا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ شتوگارت هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، هێرشبه‌ری غینی، سێرهۆ گیراسی گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری تیپی میوانی تۆماركرد‌و ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌م ئه‌نجامه‌ش بایرن له سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی بۆندسلیگا یه‌كسان بوو و كۆی خاڵه‌كانی له سه‌رووی لیستی ڕبزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده دوازده خاڵ، شتوگارتیش به پێنج خاڵ له پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ند دێت.
له‌بۆندس لیگادا بایرن میونشن و شتوتگارت یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.