Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:38

پۆلیس دەستگیركردنی ئەو مێرمنداڵەی راگەیاند كە دوو هاووڵاتیی بریندار كردبوو

کوردستان TV
100%

بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر بڵاویكردۆتەوە كە دوای ئەوەی كاتژمێر (9 و 50 خوولەك)ی شەو ئاگادار كراونەتەوە كە لە شەقامی (40 مەتری) ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تویۆتا كامری - ڕەنگی سپی) لە دوو هاووڵاتی داوە و پاشان شوفێرەكە هەڵاتووە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و توانییان لە نزیك كۆنسوڵخانەی توركیا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا بگرن و شوفێرەكەشی دەستگیر بكەن.
پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە كە مێرمنداڵەكە تەمەن (16 ساڵان)ەو بەناوی (م. ب. ف).
پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر دەشڵێت: تۆمەتبارەكە و ئۆتۆمبێلەكە، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان، ڕادەستی بنكەی پۆلیسی عەنكاوە كراون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.