Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:34

هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات خۆیان بەدوور بگرن لەكڕین و بەكارهێنانی ماتۆرسكیلی نایاسایی

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: كاتێك مەفرەزەكانی هاتووچۆی هەولێر خەریكی بەجێگەیاندنی ئەركی خۆیان بوون لەدەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسكیلی نایاسایی ،خاوەنی یەكێك لەماتۆرسكیلەكان هەلی قۆستەوە و خۆی گەیاندە ناو ماتۆرسكیلەكان و ئاگری لەدوو ماتۆرسكیل بەردا و كەسەكە لەلایەن مەفرەزەكانی هاتووچۆ دەستگیر كرا و درایە دەست پۆلیس.داواش لە هاووڵاتیان دەكات خۆیان بەدووربگرن لەكڕین و بەكارهێنانی ماتۆرسكیلی نایاسایی.
دەقی ڕوونكردنەوەیەكەی هاتووچۆی هەولێر....
ئەمڕۆ بەیانی لەسەر شەقامی 60مەتری ،كاتێك مەفرەزەكانی هاتووچۆی هەولێر خەریكی بەجێگەیاندنی ئەركی خۆیان بوون لەدەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسكیلی نایاسایی ،خاوەنی یەكێك لەماتۆرسكیلەكان هەلی قۆستەوە و خۆی گەیاندە ناو ماتۆرسكیلەكان و ئاگری لەدوو ماتۆرسكیل بەردا و كەسەكە لەلایەن مەفرەزەكانی هاتووچۆ دەستگیر كرا و درایە پۆلیس بۆ ئەوەی ڕێكاری یاسایی لەگەڵی بگیرێتەبەر.
ئێمە لێرەوە بۆ هەمووانی ڕووندەكەینەوە كەوا ئێمە وەكو هاتووچۆ كێشەمان لەگەڵ بوونی ماتۆرسكیل نییە ،ماتۆرسكیل هۆیەكی گواستنەوەیە هاوشێوەی هۆیەكانی تری گواستنەوە ،بەڵام كێشەمان لەگەڵ بوونە نایاساییەكەیانە كەسەرجەمیان بێ تابلۆن و تۆمارناكرێن ،چونكە بەشێوەی نایاسایی هاتوونەتە هەرێمی كوردستان،بۆیە داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێزمان دەكەین كەوا خۆیان بەدووربگرن لەكڕین و بەكارهێنانی ئەمجۆرە ماتۆرسكیلانە.
هەروەها داوایان لێدەكەین كەوا لەكاتی لێخوڕینی ماتۆرسكیلی یاسایی وتۆماركراویش، دەبێت مۆڵەتی لێخوڕینی تایبەت بەماتۆرسكیلیان هەبێت.

 ب هاتووچۆی هەولێر
2022/9/11
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.