Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:36

ئایا له‌یزه‌ر لێدان ده‌بێته‌ هۆی كوێربوونی چاوه‌كان ؟

کوردستان TV
100%


ئایا له‌یزه‌ر لێدان له‌ تۆڕی (شه‌به‌كه‌ی) چاوی نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستانی بینین و كوێر كردنی چاو ؟
بۆ زیاتر ڕوون كردنه‌وه‌و تێگه‌یشتن له‌ بابه‌ته‌كه‌  (د. دلێر هه‌مه‌وه‌ندی – پسپۆڕی نه‌خۆشی و نه‌شته‌رگه‌ری چاو) نموونه‌یه‌ك ده‌هێنینه‌وه‌و ده‌ڵێت" تۆ كاتێك له‌ماڵه‌وه‌ بۆڕی غازی به‌فرگره‌كه‌تان ده‌رزێك یا كونێكی تێدا دروست ده‌بێت، یه‌كێك له‌ چاره‌سه‌ره‌كان بریتیه‌ له‌ له‌حیم كردنی شوێنی درزه‌كه‌ تا غازه‌كه‌ به‌تاڵ نه‌بێت و به‌فرگره‌كه‌ كار بكات ،به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ تۆڕی چاوی مرۆڤ كۆمه‌ڵێك موولووله‌ی خوێن (بۆڕی خوێن، كه‌ به‌رپرسیارن له‌ گواستنه‌وه‌ی خۆراك و ئۆكسجین بۆ تۆڕی چاو) ، بوونیان هه‌یه‌، له‌كاتی بوونی نه‌خۆشی شه‌كره‌ (ئه‌گه‌ر شه‌كره‌كه‌ كۆنترۆڵ نه‌بێت، واتا شه‌كره‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ به‌رده‌وام به‌رز بێت) تووشی ده‌رزو كون بوون ده‌بێت و ئاو و خوێن له‌ شوێنی ده‌رزه‌كه‌ ده‌رده‌چێت و تۆڕی چاوی كه‌سه‌كه‌ تووشی ئاوسان و ئه‌ستوربوون ده‌كات، ده‌ره‌نجام چه‌ق و سه‌نته‌ری بینین (زه‌ردپه‌ڵه‌) ده‌ئاوسێت و كه‌سه‌ چاوی كز ده‌بێت،له‌یزه‌ر هه‌مان ئیش و فه‌رمانی له‌حیم كردن ئه‌نجام ده‌دات بۆ بۆڕی و موولووله‌كانی تۆڕی چاو له‌كاتی بوونی ده‌رزو كون له‌ تۆڕی چاو".
 بۆیه‌ (د. دلێر هه‌مه‌وه‌ندی ) ده‌ڵێت " ئه‌و تێڕوانینه‌ زۆر هه‌ڵه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن له‌یزه‌ر چاو كوێر ده‌كات".
 له‌ كۆتاییدا (د. دلێر هه‌مه‌وه‌ندی )  ده‌ڵێت" هه‌ندێك جار نه‌خۆشه‌كه‌ ڕێگر ده‌بێت له‌ لێدانی له‌یزه‌ر، تا ده‌گات به‌ قۆناغێكی پێشكه‌ووتوی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی تۆڕی چاو، له‌و قۆناغه‌دا ته‌نانه‌ت له‌یزه‌ریش سوودێكی وای نابێت و نه‌خۆشه‌كه‌ بینین له‌ده‌ست ده‌دات ".
ئا- كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.