Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:38

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەڵەبجە پەرەپێدانی پرۆژەكانی پارێزگەی هەڵەبجە تاوتوێ دەكەن

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەكشەممە 11/9/2022 لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە كرد. لە دیدارەكەدا كە ئەندازیار خێڵان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتییی شارەوانییەكانی هەڵەبجە ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری پارێزگەی هەڵەبجەیان تاوتوێ كرد.
وێڕای جەختكردنەوە لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگییەكانی نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگای هەڵەبجە، هاوكات خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان و جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەرەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و قیڕتاوكردن و چەندین بواری دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگەی هەڵەبجە تاوتوێ كران.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دووپاتی كردەوە لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ سنووری پارێزگەی هەڵەبجە درێغی ناكەن و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەی هەر جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەكە بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگەی هەڵەبجە لە جێبەجێكردنی پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.