ڤیدیۆ .. لە رووداوێكی هاتووچۆدا 11 زیارەتكاری عێراقی گیانیان لەدەستدا
لە ئاكامی رووداوێكی هاتووچۆ لە پارێزگای بابل ناوەڕاستی عێراق، 11 زیارەتكار گیانیان لەدەست دا.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند، پاسێك كە ژمارەیەك زیارەتكاری عێراقی هەڵگرتبوو لەگەڵ بارهەڵگرێك لەسەر رێگای ناحیەی شوملی باشووری پارێزگای بابل بەریەككەوتوون.
بەگوتەی سەرچاوەكە رووداوەكە لە كاتێكدا روویداوە، پاسەكە لە رێگادابووە بۆ گواستنەوەی ژمارەیەك زیارەتكار بە ئامانجی بەشدارییكردن لە چلەی ئیمام حوسێن بۆ پارێزگای كەربەلا.
ئاماژەی بەوەیشداوە كە بەهۆی رووداوەكەوە، 11 زیارەتكار گیانیان لەدەستداوە.
رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێن ساڵانە لە 20ی مانگی سەفەری كۆچی لە شاری كەربەلا باشووری عێراق بەڕێوەدەچێت و سەدان هەزار كەس لە پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە بەشداری تیایدا دەكەن.
بۆبینینی ڤیدیۆكە كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە
https://fb.watch/ftxcikpHFo/
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.