Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:04

ئۆكڕاینا چەند ناوچەیەكی ژێر دەستی سوپای رووسیا كۆنتڕۆڵ دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ یەكشەممە ئۆكڕاینا  ڕایگەیاند كە هێزەكانیان لەم مانگەدا زیاتر لە سێ هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە دەست هێزەكانی ڕووسیا كۆنترۆڵ كردۆتەوە. 
لە بەیاننامەیەكدا ڤالێری زالوژنی ،ژەنەڕاڵی ئۆكرانیا ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە زیاتر لە سێ هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە گەڕاوەتەوە ژێر كۆنترۆڵی ئۆكرانیا، لە دەوروبەری خاركیڤ، دەستمان بە پێشڕەوی كردووە نەك تەنها لە باشوور و ڕۆژهەڵات، بەڵكو لە باكووریش 50 كم دوورین .
ئۆكڕاینا  دووپاتیكردۆتەوە كە هێزەكانی لە جووڵەدان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكە و گوندەكانی دەوروبەری شاری ستراتیژی ئیزیۆم.
هەروەها سوپای ئۆكرانیا لە فەرمانێكدا كە تایبەتە بە بارودۆخی سەر زەوی ڕایگەیاندووە، هێزەكانمان چوونەتە ناو كۆبیانسكەوە، ئازادكردنی شارۆچكەكان لە ناوچەكانی كۆبیانسك و ئیزیۆمی لە ناوچەكانی كۆبیانسك بەردەوامە.
سوپای ئۆكرانیا لانیكەم 30 گوند و شارۆچكەی لە ناوچەی خاركیڤی رۆژهەڵات كۆنترۆڵكردۆتەوە.
لە لایەكی دیكەوە ئاژانسە هەواڵییەكانی ڕووسیا لە زاری وەزارەتی بەرگرییەوە ڕایانگەیاندووە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی ڕووسیا بە لێدانی وردی ڕێنماییكراو لە پێگەكانی سوپای ئۆكڕاینا لە ناوچەی خاركیڤ دەدەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.